بەهمەن قوبادی، سینماکاری کورد، له پرۆژەیەکی هونەریدا دڵی منداڵان بە چیرۆک و موسیقا شاد دەکا.
پرۆژەی ناسراو بە “منداڵانی هەتاو” لە لایەن کومپانیای “موژ فیلم” که تایبەت بە بەهمهن قوبادی، سینماکار و دەرهێنەری ناسراوی کوردستانە، دەستی پێکرد.
ئەو پرۆژەیە به مهبهستی پێکهێنانی کەشێکی خۆشی و شادی بەو ئهو منداڵه کوردانه بە تایبەت لە ناوچە بێبەشەکاندا، ساز کراوە.
گرووپی منداڵانی هەتاو، تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ گۆرانی، شێعر و چیرۆکیان لەو پڕۆژەیە ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.
ههموو تێچووهکانی ئەو پرۆژەیە، بەتەواوی بە هەوڵ و هیمەتی ماددی و مەعنەوی بەهمەن قوبادی بووە و بەبێ هیچ پشتیوانییەکی ماڵیی حەقیقی یان حقووقی بە ئەنجام گەیشتووە.
ناوبراو پێشتریش بە دروستکردنی فیلمی “ژیان لە سنوور” بارودۆخی نالەباری منداڵانی کوردی لە وڵاتانی عێراق و سووریە لە سەر پەردەی سینماکان خستەڕوو.
بەهمەن قوبادی ساڵی ١٣٤٨ هەتاوی لە شاری بانە لە پارێزگای سنه لهدایک بووه و ناوبراو بە دروستکردنی کورتە فیلمێک بە ناوی “ژیان لە تەمومژ” چۆتە ناو جیهانی سینەما و هەروەها بە دروستکردنی فیلمی “زەمەنێک بۆ مەستیی ئەسپەکان” چووە ڕیزی فیلمسازانی پروفیشناڵ له ئاستی جیهاندا.











