پاش دەرکردنی ٢٧ کرێکاری کورد، گارگەی بەردبڕیی برایانی ئازغ، لە شاری مەهاباد بە یهکجاری داخرا.
ڕۆژی ڕابردوو، خاوەنکاری کارگەی بەردبڕیی برایانی ئازغ، ٢٧ کرێکاری لە سەر کارەکانی دەرکرد و ئهو کارگایه به یهکجاری داخرا.
کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ٢٣ کرێکاری دیکەی ئەم کارگایه لە شاری مەهاباد لە لایەن خاوەنکارهوه دەرکرابوون.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی کرێکاری وێرای پشتڕاستکردنهوهی ئهم هەواڵە، “بارودۆخی نالەباری بەرهەمهێنان و گەمارۆی ئابووری” بە هۆکاری پێکهێنانی ئەم بارودۆخه وەسف کردووه کە بۆتە هۆی ئەوەیکە زیاتر لە ٨٠ کرێکاری دامەزراوی ئهو کارگایه لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لە سەر کارەکایان دەربکرێن.
مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردووش ٢٥ کرێکاری کارگەی بەردبڕیی ئازغ لە سەرکارەکەیان دەرکرابوون.
ئەو کرێکارانە نزیکەی ٢٥ ڕۆژە، سەبارەت بە وهرنهگرتنی ١٦مانگ حەقدەستی خۆیان، لەبهردهم ئهم شیرکهته درێژەیان بە ناڕەزایەتی خۆیان داوه.
یەکێک لە کرێکارانی ئهو شیرکهته که نهیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە هەواڵنێری ئیلنای ڕاگهیاند، ” ئێمە لە چاوەڕوانیی ویژدانە نەنوستووەکان داین، ئێمە داواکارین نوێنەری شاری مەهاباد لە مەجلیس، پارێزگاری ورمێ و بەرپرسانی خۆجێی و پارێزگا بیرێک لە ژیانی ئێمە بکەنەوە”.
شایانی باسه که پاش پێدانی ئەو شیرکهته بە کەرتی تایبەت لە ساڵی 86، کێشەی نزیک ٢٠٠ کرێکار لەو شیرکەتە دەستی پێکرد و لە مانگەکانی ڕابردوودا باردۆخەکە نالەبارتر بووه.











