کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ئاڵمان ڕۆژی ٢٥-١٢-٢٠١٦ ی زایینی بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی کرده‌وه تێرۆریستیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له شه‌وی یه‌ڵدای خوێناویدا کۆڕێکی پرسهوهاوخهمیی پێکهێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردانی دانیشتووی ئاڵمان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان تێیدا به‌شداربوون،دوای به‌خێرهێنانی به‌شداران،به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و شه‌هیدان ڕێوڕه‌سمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
له سه‌ره‌تادا خالید حسنپوور ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزب، وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
به‌رێزیان له وته‌کانیدا وێڕای ئاوڕدانه‌وه له چۆنیه‌تی کرده‌وه تێرۆریستیه‌که باسی له‌و هۆکارانه کرد که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که حیزبی ئێمه بێ هیچ شک و گومانێک کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک عامیلی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه ده‌ست نیشان بکات.
ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاوردانه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ناوچه به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که مێژوو نیشانی داوه ئێمه که بۆ مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان خه‌بات ده‌که‌ین،هیچ کات تێرۆر و ڕه‌شه‌کوژی نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر وره‌ی به‌رزی ئێمه‌دا زاڵ بێت.
لەگه‌ل ئه‌وه‌ی که له ڕێگای کرده‌وه تێرۆریستییانه‌دا گه‌لێک سه‌رکرده و ئه‌ندام و لایه‌نگری به توانا‌مان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ڕژانی خوێنی هه‌موویان بوونه پاڵپشتێکی قایمتر بۆ درێژه‌دانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان. به‌رێزیان ده‌گه‌ل ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و دان بهخۆداگرتنهی هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی خۆرهه‌ڵات بۆ پاراستن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که ئه‌وانیش ئه‌رکی نیشتمانیی و حکومهتییانه له ئاست ده‌ستدرێژی و ئاژاوه‌گێڕیه‌کانی کۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و به گژی‌دا بچنه‌وه.
پاشان نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کانی به‌شدار په‌یامی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و رێبوارانیان له حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکه‌ش کرد . نێوئاخنی به‌رنامه‌که‌ش بریتی بوو له پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین پارچه شێعروپهخشان و له کۆتاییشدا په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید وه‌هاب میرخزری به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌ڵدای خوێناوی پێشکه‌ش کرا.
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌شدا یادێک له ڕووناکبیرو که‌سایه‌تی به‌توانای گه‌له‌که‌مان کاک ناسر ئیرانپوور کرا که به‌داخه‌وه ئه‌ویش ڕۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٦ دوای به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی زۆر ده‌گه‌ل نه‌خوشی کۆچی‌دوایی کرد. ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌که بوون و په‌یامیان پێشکه‌ش کرد:
- پارتی دێموکڕاتی کوردستانی
- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- کۆمه‌ڵه(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران
- پارتی ئازادی کوردستان/باکوور
- پارتی دیموکراتی کوردستان/باکوور
- ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریه(ENKS)
- ناوه‌ندی بهڵگهنامهولێکۆڵینهوهی کورد(Nawend)
- پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
- پارتی HAK-PAR باکوور
- په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید پێشه‌وا قازی
- ئه‌نجوومه‌نی کورد له ئاڵمان(Kurdische Gemeinde Deutschland)
- پارتی ئازادی کوردستان ( پاک)