پۆلێک له مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری پیرانشار به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان په‌لاماره تێرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدایان مه‌حکووم کرد و، له گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانیش هاوخه‌مییان نواندوه.
به پێی زانیارییه‌کانی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات، مامۆستایانی چه‌ند قوتابخانه له شاری پیرانشار به نووسینی نامه‌یه‌ک که پێشکه‌شیان به ده‌فته‌ری سیاسیی حدک کردوه، وێڕای مه‌حکومکردنی کاره‌ساتی تێرۆریستی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات له گه‌ڵ حیزب و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هاوخه‌مییان ده‌ربڕیوه
له به‌شێک له نامه‌ی مامۆستایان که گه‌یشتووته ناوه‌ندی کوردستان وکورد” هاتووه ئێمه پۆلێک له مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری پیرانشار هاوخه‌میی و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشکه‌ش به حیزبی دێموکرات ده‌که‌ین و ڕاشیانگه‌یاند که خوێنی شه‌هیدان به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هه‌وینی یه‌کگرتنی زیاتر‌و سوورتر ده‌بین له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی حیزب و ئه‌رکدارمان ده‌کا که به هه‌موو توانایه‌که‌وه پشتگیری و پاڵپشتی له پێشمه‌رگه‌کان بکه‌ین.