به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەو شه‌وه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان چالاكیی ته‌بلیغیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه، له شاری جوانڕۆ چالاكیی ته‌بلیغیان ئەنجام دا.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری جوانڕۆ له کۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئەو شارە، به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی تایبه‌ت به‌م كرده‌وه تیرۆریستییه، كۆماری ئیسلامی‌یان شه‌مه‌زار كرد و، هاوخه‌میی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه و حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ربڕی و په‌یمانیان نوێ كرده‌وه كه تا دوایین ساته‌كانی ژیان وه‌فادار به ڕێبازی شه‌هیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو و چه‌ند شه‌و له‌وه‌پێشیش، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب دێموكراتی كوردستان له شاره‌كانی دیوانده‌ره، سەقز و بۆكان به دروشمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه، كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكوم كرد.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی چالاكی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستخۆشانه‌یان پێدەڵێ و ئاواته‌خوازه هه‌نگاوی پته‌وتر بۆ خه‌بات و درێژه‌دانی ڕێبازی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییهكی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵبێننه‌وه.