به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدای خوێناویی بۆ دوویەمین جار ئەندامان و دۆستانی بەپەرۆشی حیزب لە چالاکییەکی تەبلیغییدا دەنگی نارەزایەتی خۆیانیان دەربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه له شاری سەقز چالاكیی ته‌بلیغیان ئەنجام دا.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری سەقز بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەو و وێنەی شەهیدانی شەوی یەڵدا لە نێو چەندین گەڕەک و کۆلانی ئەو شارە هاودەردییان لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتی شەوی یەڵدا دەربڕی و بە توندی پەلاماری تێرۆریستیی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان مەحکووم کرد.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری سەقز بە بەربڵاوی چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراون بریتن لە:
شارەکی زانکۆ، شەریف‌ئاوا، مزگەوتی چوار یاری نەبی، ئەوەڵی قەوخ، بڵواری ئینقلاب، پاڵ مزگەوتی رەساڵەت، سیلۆ، بڵواری کوردستان، رووبەرووی پومپ بێنزینی جادەی بۆکان، شەقامی حافیز، بێهداشتی مەرکەزی، تازاوا، دادگای قەدیم و بیمارستانی خومەینی و چەندین گەرەکی دیکەی ئەو شارە.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی چالاكی و هه‌ڵوێستی ئازایانەی ئه‌ندامان و لایه‌نگران کوردپەرەوەی حیزب لە شاری سەقز، ده‌ستخۆشانه‌یان پێدهدهڵێ و هێوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ.