کاسبکارێکی کوردی خه‌ڵکی سه‌ولاوا، دانیشتووی شاری سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٧ ی خاکه‌لێوه لە سێرێیانی شاری نەهاوەند کەسێکی خه‌ڵکی گوندی (تفێن)ی سەربە شاری سەوڵاوا بەناوی فەرهەنگ بە گومانی هەلگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دراوه‌ته به ده‌سرێژی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم‌و به توندی بریندار بووه.
ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری نەهاوەنددا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ته‌قه‌کردن له‌و کاسبکاره‌ی کورد له حاڵێک دایه که رۆژی پێنجشه‌ممه،٢٠ی خاکه‌لێوه‌ش تازه لاوێکی کوردی خەڵكی گوندی مەلاسالاری سەربە بەخشی زێویەی شاری سەقز بەناوی ئەبووبەکر کوڕی سه‌ید برایم که تەنیا کوری بنەماڵەکەی بووە، لە جاددەی سەقز – دیواندەرە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی له ده‌ست دا.
کوژرانی ئه‌و لاوه کورده له سه‌قز به ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له حاڵێک دایه که رۆژی چوارشەممە ١٢ی خاکەلێوەش به‌هۆی راوەدوونانی ماشێنی که‌سێک به ناوی کەیهان مەقرووزی لە جاددەی نودشە ــ نەوسوود، پیره‌پیاوێک به ناوی “سەدیق کامکاری” گیانی لە دەست دا.
هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه له سه‌ر پێنجشه‌ممه، ٦ ی خاکه‌لێوه کاسبکارێکی کوردی خەڵکی گوندی کۆبتان سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی شاپوور عەبدۆیی کوڕی ئەکڕەم لە لایەن هێزه‌کانی سپای پاسدارانی گوندی دێلەزی لەشوووێنک بە ناوی سێرێیانی “دێلەزیو بەرەسی” تەقەی لێ کراو به توندی بریندار بوو. شه‌وی هەینی لە سەر شەممە٨ ی خاكەلێوەش لە ناوچە شاخاوییەكانی حاجی ئۆمەران کۆمه‌ڵێک کۆڵبه‌ری کورد لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـەو بەو هۆیەوە كەسێك بەناوی “عیسا ڕەحیمی” خەڵكی ناوچەی مەهاباد که ویستویه‌تی له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕێژیم ڕابکا، لە بەرزاییەكەوە هەڵدێراوەو گیانی لەدەست داوە. که‌سانی ئاگادار له‌و ڕووداوه عیسا ڕەحیمی هیچ كەلوپەلێكی پێ نەبووەو هه‌ر بۆ هێنانی کۆڵ له رێدا بووه.
شایانی باسه به‌رده‌وامیی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم له کۆڵبهرانو کاسبکارانی کورد له کوردستان له حالێک دایه که له ساڵی ڕابردووش‌دا به‌پێی ئامارەکان نیزیک به 150 کۆڵبه‌رو کاسبکاری کورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی یان ڕاوه‌دوونانیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه کوژراون‌و بریندار بوون.