ئەحمەد رەئفەت، رۆژنامەنووسی بەئەزموونی ئێرانی لە هەڵویست گرتنێکدا تەقینەوەکانی بەردەم بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی شەرمەزار کردو لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان هاودەردی و هاوخەمیی دەربڕیوە.
ناوبراو بە ناردنی پەیامێک بۆ ناوەندی کوردستان و کورد وێڕای مەحکوومکردنی کردەوەی تێرۆریستی بەردەم بنکە و بارەگای حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی کاربەدەستانی نیزامی و بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران قامکی تاوانباری لەسەر کۆماری ئیسلامی داناو،
لە بەشێک لە پەیامەکەی ئەحمەد رەئفەتدا هاتووە؛ هەرچەشنە کوشتن و تێرۆرکردنی ئۆپۆزسیون بە پێچەوانەی بنەما پەسند کراوەکانی مافی مرۆڤەو، دەبێ هەموو لایەن و کەسایەتییەکان کە باوەڕەمەندن بە دێموکراسی بە هەڵویست گرتن دژ بە ئەو کردەوە تێرۆریستییە، تێبکۆشن جینایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە قاو بدەن .