هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری سه‌رده‌شت ڕایانگه‌یاند كه ئاگامان له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئیدریس ئیسماعیلزاده نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئیدریس ئیسماعیلزاده، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو له شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئیدریس وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، ناوبراو 3 ڕۆژ له‌وه‌پێش له جاده‌ی میراوای سه‌رده‌شت له نزیك پاركی “كوودەک” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌دراوه.