سامان كه‌ریمی، هونه‌رمه‌ندی كورد و چالاكی فه‌رهه‌نگی له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئه‌م شاره بانگ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سامان كه‌ریمی، له‌دایكبووی ساڵی ٦٩ له لایه‌ن دادگای سزاكانی شاری مه‌ریوان ئاگادار كرایه‌وه كه له ماوه‌ی ٥ ڕۆژی داهاتوودا خۆت بناسێنه.
سامان كه‌ریمی ڕایگه‌یاند كه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونیش ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه له حه‌وتووی داهاتوودا سه‌ردانی دادگای شۆڕش له شاری مه‌ریوان بكەم. ئه‌گه‌ر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دادگا نه‌چێ، دادگا حوكمی خۆی به‌بێ ئاماده‌بوونی ناوبراو ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌روه‌ها كه‌ریمی ده‌ڵێ، پێشتر له وه‌ڕێخستنی “كه‌مپه‌ینی نا بۆ مردن” له جاده‌كانی سنه ــ مه‌ریوان به‌شداربووم، به‌ڵام به‌پێی داواكاریی دادگا به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی ڕێژیم، شێواندنی ڕای گشتی و هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی ئێران دادگایی ده‌كرێم. به قازییه‌كه‌م راگه‌یاندوه كه هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كم دژی ڕێژیم نه‌كردوه. به‌ڵام قازی پێی ڕاگه‌یاندبوو كه‌سێك بێته دادگا به‌بێ حوكم ناڕواته‌وه.
سامان كه‌ریمی له ساڵی ٨٩ به هۆی به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان چه‌ندین جار بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگ كراوه.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٥، له ماڵی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرا و ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له گرتنگه‌كانی ئیتلاعات له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕووحیدا بوو. پاشان ١٥ ڕۆژ له زیندانی گشتیی مه‌ریوان ڕاگیرا و دواتر به‌دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نی ئازاد كرا.