سه‌فه‌ری یه‌ک ڕۆژه‌ی لاریجانی بۆ کرماشان کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌لایه‌ن چالاکانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌وه لێکه‌وته‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا که له ژێر ناوی به‌شداری له کۆڕیادی کوژراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کرماشان بۆ ئه‌و شاره کرابوو، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران قسه‌ی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کرماشان و به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کانی ڕێژیم له‌و شاره کردوه.
هاوکات ڕاگه‌یه‌ندرا که لاریجانی له‌گه‌ڵ بژارده‌کانی کرماشان کۆبوونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنی بووه، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که نه‌ک بژارده‌کانی ئه‌و شاره، به‌ڵکوو خوێندکاره به‌سیجییه‌کانی ئه‌و شاره بوون.
چالاکێکی خوێندکاریی کرماشان که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێ، به کوردستان‌و کوردی ڕاگه‌یاند که چه‌ند ڕۆژ پێش سه‌ردانه‌که‌ی لاریجانی ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن حیراسه‌تی زانکۆ و به‌سیجی خوێندکارانه‌وه هه‌ڵبژێردرابوون.
لاریجانی له‌و سه‌ردانه‌یدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی “یارسان”ه‌کانی کرماشان بووه، به‌ڵام سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی لاریجانی له‌گه‌ڵیان دانیشتووه نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی یارسانه‌کان نین. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمە ساڵی رابردوو سەردانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیمان کرد و لەگەڵ لێژنەیەک بە سهرپهرستیو به‌شداریی خودی عەلی لاریجانی کۆبووینەوە. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و بەڵێنی دا کە بە دواداچوون بۆ داوا ره‌واکانی یارسانه‌کان بکا، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا به کرده‌وه هیچمان نه‌دی، له‌و سه‌فه‌ره‌شدا لاریجانی نه‌یویست چاوی به ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانی یارسانه‌کانی کرماشان بکه‌وێ.
سەید ئەمین له بابه‌ت سه‌ردانه‌که‌ی سەردانەکەی عه‌لی لاریجانی بۆ کرماشان ده‌ڵێ ئێمه پێشتر وه‌کوو” کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان” نامەیەکمان بپ پارێزگاری کرماشان ناردبوو، له‌و نامه‌یه‌شدا داوای چاوپیکەتنمان لەگەڵ لاریجانی کردبوو، به‌ڵام دژایه‌تیی ئه‌و داوایه‌ی ئێمه کراو له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه چەند کەسێک دەستنیشان کران تا به نوێنەرایەتی لە یارسانەکان له کۆبوونەکەوەدا به‌شدار بن