ڕووداوی پەلامارە تێرۆریستییەکەی سەر بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوی یەلدا کە شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە و 2 کەس لە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، لە ڕۆژنامەکانی چەند وڵاتی ئاسیایی و ئورووپایی دەنگدانەوەی بووە.
چەندین میدیای نوروێژ بە سەرنجدان و خستنە بەرباسی رووداوە تێرۆریستییەکەی بەر دەم بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و باس کردن لەو کردەوە تێرۆریستییە، لە چەندین روانگەوە شرۆڤەیان کرد و هەواڵیان لێ بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی ” ڕ ب نێت”، رۆژنامەی “هاشتا تیدەنە”، ” ن . ر . ک” ( ماڵپەڕی کاناڵی ڕەسمیی تیڤیی نۆروێژ) و رۆژنامەی “ڤەردێنس گانگ” چەند ڕۆژنامەیەک بوون کە هەواڵی پێوەندیدار بەو ڕووداوە و، بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەیان بڵاو کردۆتەوە.
دوو ڕۆژنامەی سۆئێدیی، بە بایەخەوە ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی یەلدای نێو بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان ڕووماڵکردوە.
پوختەیەک لەو ڕووماڵکردنەوە بەم شێوەیەیە:
رۆژنامەی داگێنس نیهێتەر” سوئێدی
تەقاندنەوەی بۆمب لە تەنیشت بارەگای سەرەکیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە عێراق.
لانیکەم حەوت کەس لە گەڵ مێرمنداڵیک بۆنەتە قوربانی، کاتێک دوو بۆمب بە دوای یەکدا لە تەنیشت بارەگای سەرەکیی حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران لە خاکی عێراق دا تەقینەوە و بریندار بوونی چەند کەسیشی لێکەوتەوە.
ئەو رووداوە کە بوو بە هۆی چەند کوژراوێک لە شاری کۆیە سەر بە مەڵبەندی هەولێر و ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بە کاتی هەولێر رووی داوە کە سەرەڕای کوژرانی منداڵێک، پێنج ئەندامی حدک و ئەندامێکی ئاسایشی هەرێمی باشووری کوردستانی لێکەوتەوە.
رۆژنامەیەکی دیکەی سوئیدی بە وردی باسی تەقینەوەکانی کردووەو لە درێژەی هەواڵ و بابەتەکانی ئەو کردەوە بە کردەوەیەکی تێرۆریستی ناو دەبا.
رۆژنامەی “ئافتوون بلادت” بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە ڕاپورتێکدا وێڕای باس کردن لە شوین و رێژەی قوربانیانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە، بە سەرنجەوە باسی تەقینەوەکان دەکا و لە درێژەی راپۆرتەکەیدا هاتووە: “ئەو کردەوە تێرۆریستییە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بە کاتی ناوچەیی، لەشاری کۆیە لەپارێزگای هەولێر ڕووی دا. جیا لە مێرمنداڵێک، 5 کەس لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ئەندامێکی ئاسایش کوژراون. پێشمەرگە کوردەکان لە دژی حکومەتی ئیسلامیی عێراق و شام بەرەنگاری دەکەن و ئەو رێکخراوە تێرۆریستییە تا ئێستا چەندین کردەوەی تێرۆریستی لەو ناوچەیە ئەنجام داوە، بەڵام ئەوە کە ئەو کردەوەیە ئەو جارە لەبەر بارەگای یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەنجام دراوە، دەتوانێ نیشانەی ئەوەبێ کە لایەنێکی دیکە جیا لە حکومەتی ئیسلامیی عراق و شام (داعش) لە پشت ئەو کردەوەیەیە”.
رۆژنامەی “ئافتون بلادت” ناڕاستەوخۆ قامکی تاوانی بەرەو لای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاکێشاو و دەڵێ؛ راستە داعش لە ئێراق زۆرترین تەقینەوەی کردوە بەڵام تەقینەوە لە بەردەم بنکەی ئۆپۆزسیونی ئێرانی، بێ گومان دەبێ هەر کاری ئەو وڵاتە بێ.
بە گشتی ئەو ڕۆژنامە و بڵاڤۆکانە لە وڵاتی سۆئێد گرینگییان بەو ڕووداوە تێرۆریستییە داوە و هەواڵ و زانیارییان لەسەر بڵاو کردۆتەوە:
١ – رۆژنامەی ” ئافتون بلادێت”
٢ – رۆژنامەی” داگێنس نیهێتەر”
٣ – رۆژنامەی ” کۆرێن”
٤ – رۆژنامەی ” کریستیان ستاد بلادێت”
٥ – رۆژنامەی ” وێستر بۆتێن کوریرێن”
٦ – رۆژنامەی ” فۆلک بلادێت”
٧ – رۆژنامەی ”هێلا گۆتلاند”
٨ – رۆژنامەی ”ئیسلاند ئالەهاندا”
٩ – رۆژنامەی ” ئۆسترا سمۆلاند”
١٠ – رۆژنامەی ” سمۆلاندس پۆستێن”
١١ – رۆژنامەی ”نیا لیدشۆپینگس تیدنینگن”
١٢ – رۆژنامەی ” نیهێتەر سواریە”
١٣ – رۆژنامەی ” سید سوێنسکا”
١٤ – ” تێکست تێ وێ”
١٥ – ناوەندی هەواڵی” تێ تێ” کە سەرچاوەی هەموو هەواڵەکانە و رادیۆ و رۆژنامەکانی سوئێد هەواڵەکانیان لەو وەردەگرن.
هەواڵدەریی رۆیتێرز سهبارهت به تهقینهوهکانی بهردهم بارهگای حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێک بڵادەکاتەوەو بە وردی باس لە رووداوە تێرۆریستییە دەکا. لە راپۆرتەکەی رۆیتێرز بە خستنەرووی لێدوانی ئاسۆحەسەن زادە، ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو بارەوە ڕایەگەیاندوە کە ئەو تەقینەوە بێ گۆمان کاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
رۆیتێرز بە وەبیرهێنانەوەی رووداوەکانی هاوینی ساڵی پار و باس کردن لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی رێژیم و چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە زمانی ئاسۆ حەسەنزادەوە بڵاوی کردۆتەوە کە هاوینی رابردوو شهڕکهرانی حیزبی دێموکرات له باکووری رۆژئاوای ئێران لهگهڵ پاسدارانی شۆڕش دهرگیر بوون که له ئهنجامدا چهندین کهس له ههردوولا کوژران. حهسهنزاده دهڵێ له ههموو ئهو حاڵهتانهدا ئهوه هێزهکانی ئێران بوون که دهسپێشخهری تێکههڵچوونهکان بوون.
رۆیتێرز هەروەها بە باس کردن لە کوردستانی ئێران و ناساندنی زیاتری حیزبی دێموکراتی کوردستان دەنووسێ؛ کوردهکانی ئێران که ژمارهیان له ٨ تا ١٠ میلیۆن کهسه، زۆرتر له باکووری رۆژئاوای ئێران و لهو ناوچانه دهژین که له کوردستانی عیراق و تورکیه نزیک و هاوسنوورن.
حیزبی دێموکڕات دهڵێ هیچ ئۆپهراسیۆنێکی هاوبهشی لهگهڵ گرووپه کوردییهکانیتر له عیراق، تورکیه و سووریه نیه.
رۆیتێرز ههوڵی دا لێدوانی وتهبێژێکی رهسمیی رێژیمی ئێران [لهپێوهندی لهگهڵ ئهم تهقینهوانهدا] وهربگرێ بهڵام سهرکهوتوو نهبوو.
لە درێژەی دەنگدانەوەکانی تەقینەوەی بەر دەرکی قەڵای دێموکرات تلویزیونی ئەلجەزیرە لە بابەتێکی تایبەت رووماڵی ئەو رووداوە دەکا و بە پشت بەستن بە لێداونەکانی ئەم دواییانەی ئەندامانی رێبەری حیزب، کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەو تەقینەوە دەزانێ و باسێک لە مێژووی تیرۆری رێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکا و لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا دەڵێ؛ ئاکامی ئەو تەقینەوانە هەر شتێک بێ کە دوایی لێکۆڵێنەوەکان دەریدەخا، یەک شتی گرینگی تێدایە کە پرسی کورد لە ئێران دیسانەکە دەکاتە رۆژەڤ، کە چەند ساڵێکە لە ژێر کاریگەریی پرسی کورد لە عێراق و تورکیە و سووریە، داپۆشراوە.
هەروەها لێدوان و وتووێژ کردنی مەلوود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە بریتانیا لە گەڵ چەند رۆژنامەو ماڵپەری عەرەبی “القبس” و شرقولئەوسەت” و، بەشی عەرەبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئیران وچەند ماڵپەڕی دیکە بە وردی باسی لە رووداوە تێرۆریستییەکەی شەوی یەڵدای کردووەو هەڵویستی حیزبی لەو بارەوە خستۆتە ڕوو.