به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەو شه‌وه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان چالاكیی ته‌بلیغیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەو شه‌وه له شارەکانی سه‌قز، شنۆ و بۆكان چالاكی ته‌بلیغیان كرد. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری سه‌قز له گه‌ڕه‌كه‌كانی،کەسرا، کابان ، کۆڵانی ئەحمەد ئەردەڵان و کۆڵانی بردیا و چەند گەرەک و کۆڵانی دێکەی ئەو شارە.
له شاری شنۆش له گه‌ڕه‌كه‌كانی پاركی كێله‌شین، پایه‌گای به‌ناو سه‌مه‌د بوستان، فه‌له‌كه‌ی نه‌خۆشخانه و شه‌قامی به‌سیج و هه‌روه‌ها له شاری بۆكانیش له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌رمانداری، كۆڵانی سه‌روو، پشت موخابرات، سێ‌ڕێیانی ماتۆڕه‌كان، بڵواری كوردستان و پشت ئیداره‌ی سووته‌مه‌نی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی تایبه‌ت به‌م كرده‌وه تیرۆریستییە، كۆماری ئیسلامی‌یان شه‌مه‌زار كرد و هاوخه‌میی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه و حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ربڕی و په‌یمانیان نوێ كرده‌وه كه تا دوایین ساته‌كانی ژیان له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌م شه‌هیدانە درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین .
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو و چه‌ند شه‌و له‌وه‌پێشیش، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب دێموكراتی كوردستان له شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره، بۆكان و ڕه‌به‌ت به دروشمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه، كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكوم كرد.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی چالاكی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستخۆشانه‌یان پێده‌ڵێ و ئاواته‌خوازه هه‌نگاوی پته‌وتر بۆ خه‌بات و درێژه‌دانی ڕێبازی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كەی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵبێننه‌وه.