دوو رۆژنامەی سۆئێدی به ناوهکانی “Dagensnyheter و Nya Lidköpings – Tidningen” بە بایەخەوە رووداوی تەقینەوەکەی شەوی یهڵدای نێو بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان رووماڵ کردوە.
پوختەیەک لەو رووماڵکردنەوە بەو شێوەیەیە:
رۆژنامەی Dagensnyheter سوئێدی
کوشتنی بە بۆمب دژی حیزبێکی کوردی ئێرانی لە نەتیشت بارەگای سەرکییان لە عێراق.
لانیکەم حەوت کەس کە منداڵێکیشی دەگەڵە کوژران، کاتێک دوو بۆمب بە دوای یەکدا لە تەنیشت بارەگای سەرەکی حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران لە خاکی عێراقدا تەقینەوە و بریندار بوونی چەند کەسیشی لێکەوتەوە.
ئەو رووداوە کە بوو بە هۆی چەند کوژراوێک لە شاری کۆی سنجاقی سەر بە مەڵبەندی هەولێر و ئێوەرەی رۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی رووی داوە کە سەرەرای کوژرانی منداڵێک، پێنج ئەندامی حدک و ئەندامێکی ئاسایشی ناوچەی خۆجێیی گرتەوە.
رۆژنامەی “Nya Lidköpings – Tidningen ” سوئێدی
تەقینەوەی بۆمب دژی حیزبێکی کوردی ئێرانی لە تەنیشت بارەگای سەرکیی ئەو حیزبە لە عێراق.
لە تەنیشت بارەگای سەرەکی حیزبێکی کوردی ئێرانی، لانیکەم حەوت کەس کە لە نێویاندا منداڵێکیش هەیە بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب کوژران. ئەو رووداوە لە هەرێمی خودموختاری کوردستانی عێراق بووە. چەند بریندارێکیش هەیە. ئەو کوشتنانە لە شاری کۆی سنجاقی سەربە مەڵبەندی هەولێر و ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجەیی بووە.
رۆژنامەی “ئافتوون بلاد”
تەوقینەوە لەبنکەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان رووی دا.
لانیکەم 7 کەس، لەنێویاندا لاوێکی مێرمنداڵ، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب کە لە پێش بنکەی ناوەندیی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کوردی کوردستانی ئێران کە لە عراق نیشتەجێن، کوژراون و چەندکەس بریندار بوون.
ئەو کردەوە تێرۆریستییە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەکاتی ناوچەیی، لەشاری کۆیسنجق لەپارێزگای هەولێر ڕووی دا. جیا لەو لاوە مێرمنداڵە، 5 کەس لەئەندامانی حیزبی دێموکڕات و ئەندامێکی ئاسایش کوژراون.
پێشمەرگە کوردەکان لەدژی حکومەتی ئیسلامی عراق و شام بەرەنگاری دەکەن و ئەو رێکخراوە تێرۆریستییە تائێستا چەندین کردەوەی تێرۆریستی لەو ناوچەیە ئەنجام داوە،بەڵام ئەوە کە ئەو کردەوەیە ئەوجارە لەبەر بارەگای یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەنجام دراوە، دەتوانێ نیشانەی ئەوەبێ کە لایەنێکی دیکە جیا لەحکوومەتی ئیسلامی عراق و شام (داعش) لەپشت ئەو کردەوەیەیە.
بە گشتی ئەو ڕۆژنامە و بڵاڤۆکانە لە وڵاتی سۆئێد گرینگییان بەو ڕووداوە تێرۆریستییە داوە و هەواڵ و زانیارییان لەسەر بڵاو کردۆتەوە:
١)رۆژنامەی “ئافتون بلادێت”
٢)رۆژنامەی “داگێنس نیهێتەر”
٣)رۆژنامەی “کۆرێ”
٤)رۆژنامەی “کریستیان ستاد بلادێت”
٥)رۆژنامەی “وێستر بۆتێن کوریرێن”
٦)رۆژنامەی “فۆلک بلادێت”
٧) رۆژنامەی “هێلا گۆتلاند”
٨)رۆژنامەی ” ئیسلاند ئالەهاندا”
٩)رۆژنامەی “ئۆسترا سمۆلان”
١٠)رۆژنامەی “سمۆلاندس پۆستێن”
١١)رۆژنامەی “نیا لیدشۆپینگس تیدنینگن”
١٢)رۆژنامەی ” نیهێتەر سواریە”
١٣)رۆژنامەی “سید سوێنسکا”
١٤) “تێکست تێ وێ”
١٥) ناوەندی هەواڵی “تێ تێ” کە سەرچاوەی هەموو هەواڵەکانە و رادیۆ و رۆژنامەکانی سوئێد هەواڵەکانیان لەو وەردەگرن.