هێزیکی کوردی ئێرانی تاران به‌و ته‌قینه‌وانه تۆمه‌تبار ده‌کا که کوژرانی شه‌ش که‌س له [کوردستانی] عیراقی لێکه‌وته‌وه.
گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌کداری کوردی ئێران رۆژی چوارشه‌ممه ئێرانی به به‌رپرسیاری ئه‌و ته‌قینه‌وانه له قه‌ڵه‌م دا که بوونه هۆی کوژرانی پێنج که‌س له جه‌نگاوه‌رانی و پۆلیسێکی کورد له باکووری عیراق.
دره‌نگانی سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه باره‌گاکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان له کۆیسه‌نجه‌ق که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر (پێته‌ختی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عیراق) کرده ئامانج.
ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م، له کاتێکدا ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه و پۆلیس رژابوونه شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م که زۆر به‌هێزتر بوو رووی دا.
حه‌سه‌ن زاده که له رێوڕه‌سمی ناشتنی جه‌نگاوه‌رانی کوژراو له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ده‌دوا، گوتی “هیچ گومانمان نیه که ئه‌و هێرشه کاری رێژیمی ئێرانه”. ئه‌و به‌ڵام رایگه‌یاند “له هیچ حاڵه‌تێکدا ئێمه چالاکییه‌کانی خۆمان راناگرین”.
هاوینی رابردوو شه‌ڕکه‌رانی حیزبی دێموکڕات له باکووری رۆژئاوای ئێران له‌گه‌ڵ پاسدارانی شۆڕش ده‌رگیر بوون که له ئه‌نجامدا چه‌ندین که‌س له هه‌ردوولا کوژران. حه‌سه‌ن زاده ده‌ڵێ له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا ئه‌وه هێزه‌کانی ئێران بوون که ده‌سپێشخه‌ری تێکهه‌ڵچوونه‌کان بوون.
ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده هه‌روه‌ها گوتی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه به مه‌به‌ستی چالاکیی نیزامی ناچنه‌وه ناوخۆی ئێران. “چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه بۆ نێوخۆی ئێران زۆرتر به مه‌به‌ستی چالاکیی ته‌شکیلاتی و سیاسی و بۆ ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆمان له‌پێوه‌ندی‌دا بین و له وڵاتی خۆمان حزوورمان هه‌بێ”.
کورده‌کانی ئێران که ژماره‌یان له ٨ تا ١٠ میلیۆن که‌سه، زۆرتر له باکووری رۆژئاوای ئێران و له‌و ناوچانه ده‌ژین که له ناوچه کوردنشینه‌کان له عیراق و تورکیه نزیک و هاوسنوورن.
حیزبی دێموکڕات ده‌ڵێ هیچ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گرووپه کوردییه‌کانی تر له عیراق، تورکیه و سوریه نیه.
رۆیته‌رز هه‌وڵی دا لێدوانی وته‌بێژێکی ره‌سمیی رێژیمی ئێران [له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌دا] وه‌ربگرێ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.