ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌نراوێک‌دا، ته‌قینه‌وه تیرۆریستی‌یه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا مه‌حکووم ده‌کا و هاوخه‌میی خۆیان ده‌رده‌بڕن. له به‌شێک له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه:
“ئەوەی کە تائێستا بڵاو بۆتەوە و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کردەوەکە کردەوەیەکی تێرۆریستیی بەرنامە بۆداڕێژراو بووە و تەقینەوەی یەکەم بۆ هاندان و سەرنج راکێشان بووە، تاکوو لە تەقینەوەی دووهەم‌دا زیانی گیانیی زۆرتر بگەیەنن، و ئەم شێوە کردەوە دژە مرۆییە لە شێوازەکانی تەقینەوە و کردارەکانی کۆماری ئیسلامی دەچن کە ساڵانی پێشوو بە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی دیکەی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەکاریان بردووە”.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات وێڕای ده‌ربڕینی هاوخەمیی خۆیان، هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازن.
له کۆتایی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا، وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستی‌یه، هاتووه: “ئەم کردەوە تێرۆریستییە جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆیزم لەگەڵ هەموو بنەمایەکی ئازادی و مرۆیی ناتەبایە و رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانی‌یە بۆ سەر ژیانی ئینسانی”.