ڕووداوی پەلامارە تێرۆریستییەکەی سەر بنکەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شەوی یەلدا کە شەهیدبوونی ٥ پێشمەرگە و٢ کەس لە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، لە ڕۆژنامەکانی نۆڕوێژدا دەنگدانەوەی بووە.
ڕۆژنامەی ” ڕ ب نێت”، رۆژنامەی “هاشتا تیدەنە”، ” ن . ر . ک”( ماڵپەڕی کاناڵی ڕەسمییی تیڤیی نۆروێژ) و رۆژنامەی”ڤەردێنس گانگ” چەند ڕۆژنامەیەک بوون کە هەواڵی پێوەندیدار بەو ڕووداوە و بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەیان بڵاو کردۆتەوە.