بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەشتووە سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، خەجیجە فەتحیان، خوشکی شەهید حەمەئەمین فەتحیان ناسراو بە مینە شۆڕش و خۆشکی تێکۆشەری سەردەمی کۆمار مامە قالە شۆڕش، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو خەجیجە فەتحیان یەکێک لەو ژنە خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەرانەی نەتەوەکەمان بوو کە بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدە لە نزیکەوە لەگەڵ تێکۆشەرانی دیموکرات و بە تایبەت شانە نهێنییەکانی حیزب تێکەڵاوی و هاوکاری هەبوو.
بە هۆی شەهید بوونی برایەکی لە شەڕی ناوشاری بانە دا و پەیوەستبوونی برا و برازاکانی بە شۆڕشی ڕزگاری گەلی کورد، زۆر جار تووشی لێپرسینەوە و ئەزیەت و ئازار و بێحورمەتی بەکرێگیراوانی ڕژیم بووەوە.
ناوەندی هەواڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هۆی مەرگی ئەو دایکە ئازیزەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت مامە قالە شۆڕش و بنەماڵەی فەتحیان دەکا و، خۆمان لە خەمیان بە شەریک دەزانین.