له چواره‌مین رۆژی رووداوی کاره‌ساتباری تهوقینهوهکانی به‌رده‌م یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که بۆ به هۆی شه‌هیدبوون و بریندار کرانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی حیزب ، خه‌ڵکی خه‌مخۆری به په‌رۆشی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ناردنی نامه و په‌یام بۆ حیزب و هه‌روه‌ها چالاکیی ته‌بلیغیی کردن له نێو شار‌و گونده‌کانی کوردستان، وێڕای مه‌حکووم کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخه‌میی خۆیان له گه‌ڵ که‌سوکار و، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌ربڕی.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حدک، دوابه‌دوای شاره‌کانی مه‌ریوان و سه‌هۆڵانی مه‌هاباد و بۆکان و ڕه‌به‌ت، هه‌روه‌ها کوردانی دانیشتوو له شاری که‌ره‌ج ، له درێژه‌ی چالاکیی ته‌بلیغیی مه‌حکووم کردنی ره‌شه کوژی و شه‌هید کردنی پۆلێک لە پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەکانی شەوی یەڵدا ، خه‌ڵکی شاری سنه‌ش شه‌وی چواری به‌فرانبار له چه‌ند گه‌ڕه‌کی ئه‌وشاره چالاکیییان نواند‌و، ئەوکردەوە تێروریستیەیان مەحکووم کرد.
دۆستانی به وه‌فای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە له گه‌ڕه‌که‌کانی به‌هاران، ویلاشار، پشت مزگه‌وتی قوبای به‌هاران، چالاکیی ته‌بلیغییان کرد.
هه‌روه‌ها له شاری بیجار، لایه‌نگرانی کوردپه‌روه‌ری حیزب لەو شاره به شێوه‌ی به‌رفراوان و به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پیوه‌ندیدار خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌ربرێ و، له گه‌ڵ ئامانج و ڕیبازی حیزب په‌یمانی وه‌فایان نوێ کردەوە.
ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب له شاری بیجار له‌م شوێنانه چالاکیی ته‌بلیغییان کردووه؛
هونه‌رستانی موته‌هه‌ری، ده‌بیرستانی کاشانی، مزگه‌وتی حەزرەتی ئه‌بولفه‌زڵ، کۆلانی یاس، میان فازڵ، باشگای فوتساڵی گه‌ره‌کی هه‌ڵوایی، حسێنیه، خیابان سه‌لمانی لە گەڵ چەند شوێنی دیکەی لە شاری بیجار.
هەروەها ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب له شاره‌کانی بۆکان و سه‌قز و مه‌هاباد، له ئه‌وپه‌ڕی خه‌مخۆرییه و به ناردنی په‌یامی تایبه‌ت له گه‌ڵ حیزب و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌ڵدا هاوخه‌مییان دەربڕیوە و بەڵێنییان داوە، کە لەسەر رێبازی شەهیدانی سوور خەڵات ، سوورتر دەبن.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانیین له سه‌رجه‌م دۆستان و خه‌مخۆرانی حیزب، سڵاویان بۆ دەنێری و ، سپاسیان ده‌کا.