به پێی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، سه‌عات ٩ و ٥٠ ده‌قه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی دێسامبر و له‌دوای كۆتایی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی دوكتور قاسملوو، له حاڵێكدا كه به‌شداربووان شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان جێ ده‌هێشت، دوو ته‌قینه‌وه له نزیك شوێنی چوونه‌ژووری مقه‌ڕی حیزبی دێمۆكرات ڕوویاندا. به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وه، ۵ كه‌س له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكرات به ناوه‌كانی “عه‌لی قۆیتاسی”، “وه‌هاب میرخزریی”، “سالار باقری”، “ئه‌رسه‌لان عه‌باس نیا”، “ناسر كه‌ریمی” و هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایش شاری كوی سه‌نجه‌ق له كوردستانی عێراق به ناوی “عه‌دنان عه‌بدوڵڵا”، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن. ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه له‌حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه سه‌ران و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا چه‌نده‌ها جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی عه‌مه‌لیاتی نیزامی‌یان له حیزب و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران كردووه. به‌سه‌رنجدان به‌م هه‌ڕه‌شانه و هه‌روه‌ها پێشینه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له ئه‌نجامدانی عه‌مه‌لیاتی تێرۆریستیی له دژی هێزه ئۆپۆزۆسیۆنه‌كان و نه‌یارانی سیاسیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها به‌سه‌رنجدان به هه‌بوونی به‌ربڵاوی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستان، شك له‌وه‌دا نییه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی، ئه‌نجامده‌ری ئه‌م عه‌مه‌لیاته تێرۆریستییه‌یه. كۆمه‌ڵه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م عه‌مه‌لیاته جه‌نایه‌تكارانه‌یه، خوازیاری ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م كرده‌وه تێرۆریستییه ده‌رببڕێت. كۆمه‌ڵه هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشیی ده‌كات له بنه‌ماڵه و خزم و كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌م هێرشه تێرۆریستییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌م بابه‌ته‌وه سه‌ره‌خۆشیی له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانیش ده‌كات و ئاره‌زووی چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بریندارانی ئه‌م ڕووداوه تێرۆریستییه ده‌كات.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
یه‌كی به‌فرانباری ١٣٩٥
به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢١ی دێسامبری ٢٠١٦