خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له درێژه‌ی هاوخه‌می و هاوسۆزیییان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا و رق ونفره‌ت ده‌ربڕین له کرده‌وه تێرۆریستییه‌که‌ی چه‌ند شه‌و له‌مه‌پێش که بوو به هۆی شه‌هید و برینداربوونی پۆلێک له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب، له یه‌که‌م چرکه‌ساتی ئه‌و کاره‌ساتە به هه‌ڵویست گرتن و چالاکیی کردنیان پاڵپشتی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ربڕی و له گه‌ڵ شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات په‌یمانی هه‌تاهه‌تاییان به‌ست.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب له شه‌وانی رابردوودا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب، له شاری مه‌ریوان به هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر به کرده‌وه تێرۆریستیەکەی شه‌وی یه‌ڵدا، له گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کانی شاری مه‌ریوان چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا له گه‌ڕه‌که‌کانی به‌هاران و نه‌وبه‌هاری شاری مه‌ریوان لایه‌نگرانی و دۆستانی حیزب به بڵاوکردنه‌وه تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندییدار، وێڕای مه‌حکووم کردنی تێرۆری رۆڵه‌کانی دێموکرات له‌گه‌ڵ رێباز‌و ئامانجه‌کانی حیزب په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه.
هه‌روه‌ها له شاری دیوانده‌ره به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن له حیزبی دێموکراتی کوردستان و مه‌حکووم کردنی کرده‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی حدک، له چه‌ندین گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانی شار چالاکی تەبلیغی کرا.
فه‌رمانداری، به‌رده‌کی مزگه‌وتی جامیعه، بانکی میللی ، پایگای به‌سیج، کۆڵانی کاجی چوارم، و ده‌بستانی شاهید، و شه‌قامی 16میتری و چه‌ندین شوێنی دیکه‌ی ئه‌و شاره
شوێنی چالاکیی ته‌بلیغیی لایەنگرانی دیموکرات بوو و خه‌ڵکی به پهرووشی ئه‌و شاره له گه‌ڵ بنه‌ماله‌و که‌سوکاری تازه‌ترین شه‌هیدانی حیزب، هاوخه‌مییان نواند.
به پێی هه‌واڵی دیکه‌ش که له شاره‌کانی بۆکان و ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت و شاری ڕه‌به‌ت به کوردستان وکورد گه‌یشتوو خه‌ڵکی خه‌مخۆر ودێموکراتدۆستی بۆکان ، هاوشان له گه‌ڵ لایه‌نگرانی به ئه‌مه‌کی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ڕه‌به‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له‌هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی شه‌وی یه‌ڵدا هه‌ڵویستان گرت و هاوخه‌مییان ده‌ربڕی.
شایانی باسه دوای ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا شه‌پۆلێک هاوخه‌می له نێو خۆ وڵات وه‌ڕێکه‌وت و له درێژه هاوخه‌میی و مه‌حکوم کردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه زیندانی سیاسی کورد محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له زیندانی ره‌جائی شار به ده‌رکردنی په‌یامێک له‌و باره‌وه وێڕای مه‌حکووم کردنی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی به‌رده‌م بنکه‌ی حدک ، له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و کهرسوکاری شه‌هیدان هاوخه‌میی ده‌ربڕی.