• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تەقینەوەکەی شەوی یەڵدا و ڕەنگدانەوەی لە میدیا بیانییەکاندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/12/23
جۆری بابەت: کوردستان

تەقینەوەکەی شەوی یەڵدا لە نێو بنکەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەلایەن زۆربەی میدیا بیانییەکانەوە گرینگیی پێدراوە و بە هەواڵ و ڕاپۆرت و لێکدانەوە باسیان کردوە.

دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە کات و شوێنی ڕووداوەکە بەپشتبەستن بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز دەڵێ گومان هەموو لەسەر کۆماری ئیسلامین.
ئەو هەواڵدەرییە لە زمان د. ئاسۆ حەسەن‌زادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی باسی لەوە کردوە کە “گومانێک لەوەدا نییە کۆماری ئیسلامی لە پشت ئەو تەقینەوانە بووە.”

“هەواڵدەریی فەرانسە” لەگەڵ ڕوماڵکردنی ئەو هەواڵە باسی لە شەڕ و پێکدادانەکانی هاوینی ئەمساڵ و ساڵەکانی ڕابردووی حیزبی دێموکڕات و هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی کردوە و قامکی تاوانی ئەو جینایەتەی بۆ لای کۆماری ئیسلامی ڕاداشتوە.

هەواڵدەریی فەڕانسە دەڵێ ئەو تەقینەوانە لە کاتێکدا و لە شوێنێکدا ڕوویان داوە کە لە دوای ڕووخانی عێڕاقی سەردەمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە گشتی ناوچەیەکی ئارام و دوور لە شەڕ و تەقینەوە بووە.

“ئەلعەرەبیە” لە ڕاپۆرتیکدا ئەو بابەتەی ورووژاندوە کە “ئایا کۆماری ئیسلامی دەستی بە تێرۆری دژبەرانی خۆی لە دەرەوەی وڵاتدا کردۆتەوە؟”

ئەلعەرەبیە بە ئاماژە بە هەڕەشەی کاربەدەستانی سپای پاسداران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە حیزبی دێموکڕات نوسیویەتی: “ئەو ڕووداوە تێرۆریستییە و ئەو هەڕەشانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە پێشینەی کۆماری ئیسلامی لە تێرۆرکردنی ئەندامانی حیزبی دێموکڕات ڕوون و ئاشکرایە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو ڕێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی لەسەر مێزی دانوستان تێرۆر کردوە و زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبەی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی تێرۆر کردوە.”

هەواڵدەریی “بی بی سی” کە چەند هەواڵ و وتووێژێکی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاوکردۆتەوە، دەڵێ ئەگەرچی هێشتا بە ڕوونی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەو پێوەندییەدا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێی ئاماژە و سەرەداوەکان دەبێ کۆماری ئیسلامی لە پشتی ئەو ڕووداوە بووبێ. بی بی سی ئاماژەی بە لێدوانی وشیار زێباری، وەزیری پێشووی عێڕاق کردوە کە ئەو تاوانەی بەرەوڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردۆتەوە.

“دۆیچەوەلە”، دەنگی ئاڵمان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لێدوان و زانیارییەکانی چەند کاربەدەستێکی حکومەتی هەرێم وەک جەلال کەریم، بریکاری وەزیری نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ بەهۆی ئەوەی ئەمجارەیان بنکەی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج، دەبێ دەستی وڵاتێکی بیانی لە پشتی ئەو ڕووداوە بێ.

” کیهان لندن” لە زمان سەعید بیگزادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتەوە بڵاوی کردۆتەوە کە هیچ شک و گومانێکمان نییە کە غەیری کۆماری ئیسلامیی ئێران لایەنێکی دیکە لە پشتی ئەو ڕووداوە بێ.

ئەو ڕۆژنامە باسی لەوە کردوە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دامەزرانی بەردەوام تێرۆری وەک چەکێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دژبەرانی بەکارهێناوە و لە دەرەوەی سنوورەکانیش دەیان کەس لە دژبەرانی خۆی تێرۆر کردوە.

“رادیۆ فەردا” لە ڕاپۆرتێکدا کە لەو پێوەندییەدا بڵاوی کردۆتەوە نوسیویەتی:” ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە ڕەسمی بەرپرسایەتیی هیچ تێرۆرێکی وەئەستۆ نەگرتوە، بەڵام ئەگەر ئەوە دەستی کۆماری ئیسلامیی لەپشت نەبێ ئەدی دەتوانێ کێ کردبێتی؟”

ئەو ماڵپەرە کە سیاسەتی نیزیک لە سیاسەتی ڕەسمیی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە، لە درێژەدا دەڵێ کۆماری ئیسلامی لە دەیەی ٧٠ی هەتاویدا کە باشووری کوردستان ناسەقامگیر و هەروەها گەمارۆی ئابووریی لەسەر بوو، لە ڕێگای تێرۆریستەکانی خۆی سەدان کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی تێرۆر کرد.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist