دهقی پهیامی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەداخەوە كاتژمێر (١٠)ی شەوی ٢٠/١٢/٢٠١٦ دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگاكانى (حدك) لە شارى كۆیە روویداو لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئێمە وێراى سەرەخۆشیمان لە كەسوكارى شەهیدەكان و هیواى چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، ئەو كارە نەخوازراوانە كە ئامانجیان پشێوى و تێكدانى سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، زۆر بە توندى ئیدانە و سەرزەنشت دەكەین و، هاوخەمى خۆمان بە خوشك و براو كەسوكارى قوربانیەكان و تێكۆشەرانی حزبی دیموكراتی كوردستان، رادەگەیێنین و، هیواخوازین لەمەودوا ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و زیاتر ئارامیی و ئاسایشى هەموولایەك پارێزراوتر بێت.
مەكتەبى سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان ٢١/١٢/٢٠١٦