بەڕێز: خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)
بەڕێزان: ئەندامانی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات
بەداخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە کاتی بەڕێکردنی مەراسیمی یادی لەدایکبوونی شەهیدی سەرکردە د. عەبدولرەحمان قاسملو، لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەتانەوە، نزیک بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات لە شاری کۆیە، دوو تەقینەوەی تیرۆرستی ڕوویدا، لەئەنجامدا پێنج کادیری حیزبەکەتان و دو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون.
بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی شەهیدان و هەمو ئەندامان و لایەنگیرانی حیزبەکەتان دەکەم. هیوادارین لایەنە پەیوەندارەکان، بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن. لای بەڕێزتان ئاشکرایە، لە مێژووی خەباتی سیاسی کورددا، هەمیشە دوژمنان، ویستوویانە لە رێگەی تیرۆر و ڕەشە کوژییەوە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان سەر کوت بکەن. بەڵام هەمیشە خەباتی ڕەوای کورد بۆ ئازادی، لە گەشەکردن و بەرفراواندا بووە. نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی گەلەکەمان. نەفرەت لە تیرۆرستان.
د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ٢١-١٢-٢٠١٦