بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد ، هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم چوونەتە ماڵی بنەماڵەی شەهید عەلی قویتاسی و وێڕای هەرەشە کردن لەو بنەماڵەیە هەوڵی تێکدانی پرسە و سەرەخۆشیەکەیان داوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهید بوونی عەلی قویتاسی لە کردەوە تێرۆریستییەکەی شەوی یەلدا دا، خەڵکێکی زۆر لە ناوچەی مەهاباد سەردانی بنەماڵەکەی دەکەن و هاوخەومی خۆیان دەردەبڕن.
بە پێی زانیارییەکان لەو بارەوە هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران گوشار دەخەنە سەر بنەماڵەی شەهید عەلی قۆیتاسی و، دەڵێن کە دەبێ لە ماوەی دوو کاتژمێردا کۆتایی بە رێوڕەسمەکە بێبهێنن و هەروەها لە لایەن سپای پاسدارانەوە تا ئەم کاتە، رێگەیان لە چوونی بنەماڵەی شەهید عەلی بۆ باشووری کوردستان و سەردانی گڵکۆی کورەکەیان گرتووە.