محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی، به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی ناوه‌ندیی ته‌ورێز، ماوه‌ی ٤ مانگه له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه‌دا چاره‌نووسی ناڕوونه.
ناوبراو تووشی نه‌خۆشییه‌كانی پشووسواری، پشت ئێشه و گۆرچیله هاتووه. ناهاوهەنگی نێوان ئۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌كان تا ئێستا ناوبراویان له قه‌ره‌نتینه، كه شوێنی كاتیی به‌ندكراوه‌كانه، ڕاگرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه جیاجیاكان، كێشه‌كه له نێوان دادگا و زیندانی ته‌ورێز دایه و، هێندێكی دیكه ده‌ڵێن، كێشه له نێوان زیندانی ته‌ورێز و زیندانی ورمێ‌دایه كه ناوبراو له‌م میانه‌دا چاره‌نووسی ناڕوونه و، پاس پاسێنی پێده‌كرێ و تا چاره‌نووسی ڕوونه‌كرێته‌وه هه‌ر له قه‌ره‌نتینه ده‌مێنێته‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی له ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٦ به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ركرا و ماوه‌ی ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ له ژووری ئینفرادیی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری ورمێ لێكۆڵینه‌وی لێكراو و پاش ٨ مانگ ڕاگرتن به‌دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای نیزامی ئازاد كرا.
ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌تۆمه‌تی شه‌ڕش له‌گه‌ڵ خودا له ٥ كۆبوونه‌وه له دادگای ورمێ حوكمی گوله‌بارانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حوكم و په‌روه‌نده‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرێ و بۆ لقی ٣١ دیوانی باڵای ئێران نێردرا و هه‌مان حوكم ته‌ئیدكرایه‌وه.
له ساڵی ٨٩ په‌روه‌نده‌ی دووباره په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ یدوانی بالای ئێران نێردرایه‌وه و بۆ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورخراوه‌یی مه‌حكوم كرا.
هه‌روه‌ها ئاگووشی له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ بۆ زیندانی زاهیدان دوورخرایه‌وه و پاش یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی دادسه‌رای نیزامی مه‌ره‌خه‌سی پێدرا و پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیره‌ج محه‌ممه‌دی بۆ زیندانی ته‌ورێز گواسترانه‌وه.