لاوێك له شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له مه‌هاباد و، كه‌سێكی دیكه‌ش له شاری سه‌ڵماس له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو لاوێك به ناوی ئاڕه‌ش دادخا ، خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یه‌كێك له نزیكان و خزمانی ناوبراو كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، كاتژمێر ١ و نیوی به‌ره‌به‌یان، كۆمه‌ڵێك له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی ئه‌م لاوه و ده‌سبه‌سه‌ریان كرد. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی گیراوه.
ناوبراو 1 ڕۆژ بوو كه شاری ئه‌هواز بۆ مه‌هاباد گه‌ڕاویه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ركرا. سه‌ره‌ڕای به‌دواچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌رزشكاری بواری له‌ش جوانیه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حه‌وتووی ڕابردوو كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس به ناوی خه‌لیل فه‌زلی، كوڕی هاشم له ماڵی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا و ناوبراو له شاری سلێمانیه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی كاروكاسبی بوو كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیم ڕاپێچی گرتنه‌گه‌كانی ڕێژیم درا.