ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه ڕایگه‌یاند كه هیچ گومانێكه‌م له‌وه‌دا نییه باڵوێزی ڕووسیه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تۆڕی فه‌تحوڵا گولێن تیرۆر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی “حورییه‌ت” مه‌ولوود چاوش ئۆغلوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌ش له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتی، ڕووسیه و توركیه به باشی ده‌زانن كه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گولێن له پشت ڕووداوی تیرۆركردنی باڵوێزی ڕووسیه له ئانكارا بووه.
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا پیوه‌ندیی به چاوش ئۆغلووه گرتبوو و سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه سێ لایه‌نه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیه، ئێران و ڕووسیه له مۆسكۆ له هه‌مبه‌ر قه‌یرانی سووریه قسه‌یان كردبوو.
جۆن كێری له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌دا سه‌باره‌ت به ڕووداوی تیرۆركرانی ئاندری كارلۆف، باڵوێزی ڕووسیه له ئانكارا زۆر به‌داخبوو.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی توركیه، فه‌تحوڵا گولێن، ڕێبه‌ری دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت، به ئه‌نجامی هه‌ر چه‌شنه كارێكی تێكده‌رانه له توركیه تاوانبار كرد.