به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێهزیستیی پارێزگای ورمێ گوتی، زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ژنانی توشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر نیگه‌رانیی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، سه‌عید فه‌ریوه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ژنان زیاتر له چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێ و هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه كه بێهزیستی له پێناو دابه‌زینی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان ده‌بێ به‌رنامه‌ی باش و تۆكمه‌ی هه‌بێ. ژنانی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رزبۆته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێكاریی ژنان گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ژنانی توشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر، كاری ده‌زگای جێبه‌جێكار نییه به‌ڵكوو ئه‌م قه‌یرانه پێویستیی به هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كاربه‌ده‌ستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی زانیاری و فێركردنی خه‌ڵك هه‌یه و ده‌بێ فه‌رهه‌نگسازیی بۆ بكرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری بێهزیستیی پارێزگای ورمێ له درێژه‌ی ڕه‌خنه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به بوونی حه‌به‌كانی لاوازكردن له ئارایشگاكانی ژنانه گوتی، هێندێك له ئارایشگاكانی ژنان بۆ داهاتی خۆیان كڕین و فرۆشتنی حه‌به‌كانی لاوازبوون و به‌هێزكردنی جینسی ده‌كه‌ن و ئه‌م حه‌بانه‌ش پاش چه‌ندین جار به‌كارهێنان ژنان تووشی ئیعتیاد ده‌كه‌ن و ناچار ڕوو له ماده‌كانی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.