ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ـی ١٢ـی ٢٠١٦ لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و کارمەندی ئاساییشی شاری كۆیە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن بوون.
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
٢١ـی ١٢ـی ٢٠١٦