بەداخەوە شەوی رابردوو ٢٠ لە سەر ٢١ی کانوونی یەکەم، لە کاتی رێوڕه‌سمی “شەوی یەڵدا”دا دوو هێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە رووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستیانه و ئه‌وانه‌ی له پشتییه‌وه‌ن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن. به ئه‌وانه‌یش كه له پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییهوهن، راده‌گه‌یه‌نین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ٢١ی کانونی یەكەمی ٢٠١٦