پاشنێوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه ڕێکه‌وتی ١ی به‌رفرانبار له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی کرده‌وه تێرۆریستییه‌که‌ی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوره‌سمه‌دا به به‌شداری به‌شی هه‌ره زۆری کادر وپێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزب و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی ولایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات وباشووری کوردستان وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌و کرده‌وه تێرۆریستییه، یادوناوی تازه‌ترین شه‌هیدانی دێموکراتیان به‌رز ڕاگرت و سه‌ره‌خۆشییان له بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات کرد.
له ده‌سپێکی ڕێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی یه‌لدای خۆێناویی،
سکرتێری گشتیی حیزب، هاورێ خالید عه‌زیزی چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
خالید عه‌زیزی وێڕای ئاماژه‌دان به شه‌وی یه‌لدا چ له‌باری مێژوویی وکلتووریی و چ وه‌کوو شهویکی گرینگ که ڕێکه‌وته له گه‌ڵ شه‌وی له دایکبوونی شه‌هید دوکتور قاسملوو، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند؛ شه‌وی یه‌لدا شه‌وی له دایکبوونی رێبه‌رێکه که تا سه‌رئیسقان باوهڕمهندبوو به خه‌بات و تێكۆشانی ئاشتیخوازانه‌و ، هه‌ر له‌و رێگایه‌ش گیانی خۆی به‌خت کرد.
سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی؛ حیزبی دێموکراتی کوردستان به مێژووی خۆی کێشه‌ی له گه‌ڵ هیچ وڵات و لایه‌نێک نه‌بووه، ته‌نیاو ته‌نیا کێشه‌ی حیزبی دێموکڕات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسته‌کانی ئه‌و وڵاته، ئێمه وه‌کوو حیزبی دێموکرات له گه‌ڵ وڵاتێک رووبه‌رووین که خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی ئێمه به تێرۆر وڵام داوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر دکتورقاسملوو، و دوکتور شه‌رفه‌که‌ندی و ده‌یان کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ی ئێمه‌شیان تێرۆر کردووه، به‌ڵام حیزبی دێموکرات هیچکات تێرۆری، به تێرۆر وه‌ڵام نه‌داوه‌ته‌وه و تێرۆر هه‌ر به به‌ژن و باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و داعش بڕاوه.
سکرتێری گشتیی حدک له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانیدا وتی؛ حیزبێ دێموکرات له مێژه سنووری داناوه له نێوان خه‌باتی ڕه‌وا و مافخوازانه له گه‌ڵ کرده‌وه‌ی تێرۆریستی، هه‌رئه‌مه‌ش بۆته هۆی نفووز و خوشه‌ویستی حیزب له نێو جه‌ماوه‌ری نێوخۆی وڵات و هه‌روه‌ها ناسراوی ئه‌و حیزبه چ له ئاستی ناوچه‌که‌و، چ له ئاستی جیهان!
هاوڕی خالید عه‌زیزی له کۆتایی قسه‌کانیدا داوای کرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تێرۆر‌و پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کریزی نێو مالی کورد بپارێزن و پاڵپشتی یه‌کتربن و هه‌روه‌ها سپاس و ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌رمی کرد له سه‌رجه‌م خه‌مخۆران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات که له یه‌که‌م چرکه‌ی کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی یه‌لدا، به ناردنی په‌یام و به سه‌ردان کردن، حیزبی دێموکراتی کوردستانیان به ته‌نیا نه‌هێشت.
له به‌شی کۆتایی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، له‌لایه‌ن هاوری برایم چووکه‌ڵی جێگری به‌رپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی-نیزامی حیزب، کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی 5شه‌هیدی رووداوه تێرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی یه‌لدا، خوێندرایه‌وه.