شەهید عەلی قویتاسی
لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری مەهاباد
ساڵی ١٣٦٤دوای پێوەندی گرتن لە گەڵ حیزب لە نێوخۆی وڵات دوای ماوەیەک ساڵی ١٣٦٦ دێتە نێو رێزی ئاشکرای تێکۆشەرانی دێموکرات.
لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی دا قارەمانانە لە زۆربەی بەرەنگارییەکانی هێزی پێشەوا لە گەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا بەشداری کرد و لەوماوەیەدا نزیک بە سێ جار بە توندیی بریندار دەبێ.
شەهید عەلی قۆیتاسی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ وەک تێکۆشانی توانی سەربەرزانەو لێ‌هاتووانە لەم شوێن و ئۆڕگانانەدا بەرپرسارێتی بگرێتە ئەستۆ:
ساڵی ١٣٦٦ تا ساڵی ١٣٧٠ وەک پێشمەرگە لە هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٠ بۆ ٧١ وەک سەرپەل هەر لە هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٢ بۆ ٧٣ وەک جێگری لکی ٢ی هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٣ تا ٧٥ وەک فەرماندەی لکی ٣ لە هێزی پێشەوا
ساڵی١٣٧٥ بۆ ٧٦ وەک ئەندامی کۆمیتەی شارەستانی مهاباد
ساڵی ١٣٧٦ بۆ ٧٨ وەک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری شارستانی مهاباد
ساڵی ١٣٧٨ بۆ ٧٩ وەک ئەندامی ناوەندی ٢ی کوردستان و بەرپرس لە بەشی ئاموزش
ساڵی ١٣٨٠ بۆ ٨١ وەک مامۆستا لە فێرهەی سیاسی_نیزامی
ساڵی ١٣٨٢ بۆ ٨٨ وەک کادری کۆمیسیۆنی ئاموزش و مامۆستا لە فێرگە
ساڵی ١٣٨٨ تا کاتی شەهید بوونی وەک بەرپرسی بەشی فێرکردن لە کۆمسیۆنی ئاموزش
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شه‌هید وه‌هاب میرخزری
لە دایکبووی ١٣٥٠ی هەتاوی
ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به ڕه‌سمی هاته نێو ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبه‌وه.
شه‌هید وه‌هاب میرخزری له ماوه‌ی ٩ ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی‌دا له ئۆڕگانه‌کانی ناوه‌ندی 2ی کوردستان، ته‌داروکات، پارێزگاری و خه‌ه‌مات‌دا ئەرک دەگرێتە ئەستۆ و، تاقانه کوڕه‌که‌شی به‌ناوی محه‌ممه‌د میرخزری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵان پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شەهید سالار باقری
لە دایکبووی ١٣٧٣ی هەتاوی
ساڵی ١٣٩٤ پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە دووساڵ پێشمەرگایەتی لە دوو ئۆرگانی پارێزگاری و کوردکاناڵ‌دا ئەرکی خۆی بەجێ‌گەیاند و لە چەند دەقەی پێش رووداوە تێرۆرەیستییەکە وێنەهەڵگری رێورەسمەکەبوو.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شه‌هید ئه‌رسه‌لان عه‌باس‌نیا
ته‌مه‌ن 35 ساڵ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد
شه‌هید ئه‌رسه‌لان ناسراو بە ” کاکه گیان” ، ساڵی ١٣٨٣ی هه‌تاوی هاته نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
لەماوەی پێشمەرگایەتی لە ئۆرگانەکانی پارێزگاری، ته‌داروکات، فێرگه، ناوه‌ندی هه‌واڵ، کوردکاناڵ، ناوه‌ندی 2ی کوردستان و کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌ت چه‌ند ئۆڕگانێکی دیکەی حیزب ئەرکی لە ئەستۆ گرت بوو.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شەهید ناسر کەریمی
تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی بانە
شەهید ناسر ساڵی ١٣٩٠ لە گەڵ بنەماڵەکەی هاتە نێو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. شەهید ناسر لەو ماوەیەدا وەک ئەندامێکی چالاکی یەکیەتی لاوان تێکۆشانی هەبوو، و وێڕای دەرس خوێندن لە یەکێک لە دەبیرستانەکانی شاری کۆیە هاوکارێکی تێکۆشەری کوردکاناڵیش بوو.