دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز حوکمی ١٨ مانگ زیندانی بۆ کچە خوێندکارێکی خەڵکی ئەو شارە بڕیهوه.
بەپێی سهرچاوههەواڵدهرییهکان، دووشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لەلایهن لقی دووی دادگای شۆڕش له شاری سەقز حوکمی ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سەحەر فەیزی کچی مستەفا بڕیەوە.
ئەو خوێندکارە تەمەن ٢٥ ساڵەیە بە تۆمەتی”پڕوپاگهنده دژی نیزام” تاوانبار کراوە.
ناوبراو خوێندکاری زانکۆی شاری تەورێز، ڕۆژی ٢٣ پووشپەڕ ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵی باوکیدا لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا. پاش چوار مانگ زیندانی بە دانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە ئەو خوێندکارە کوردە لە ڕەوتی دادگایی کردنیدا، لە بوونی پارێزەر بێبەش کرابوو.