کۆڵبەرێکی کورد پاش چوار ڕۆژ لە یهکێک له نەخۆشخانەکانی پارێزگای کرماشان گیانی لە دەستدا.
کۆڵبەرێکی کورد کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی تەقەی لێکرا بوو، شەوی ڕابردوو بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.
بەپێی سهرچاوهکانی هەواڵ، شەوی ٢٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی”ئەکرەم ڕەمەزانی” تەمەن ٣٧ساڵ کوڕی ڕەحمان، که لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم بریندارببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئینتزامییەکانی ناوچەی سنووری شاری سەلاسی باوەجانی لە نزیک گوندی ئەزگڵە بە گومانی ئەوەیکە ئەکرەم ڕەمەزانی کەلوپەلی قاچاخی پێ بووە ، ڕاستهوخۆ تەقە لەو کاسبکارە کوردە دەکەن و بهسهختی بریندار دهبێ و پاشان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان دهنێردرێ و لهیێش گیانی لهدهستدا.