لاوێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵەی کورد لەلایەن هێزه‌کانی وەزارەتی ئیتلاعات له شاری سەڵماس له ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان، سەرەتای ئەم حەوتوویە، خەلیل فەزلی کوڕی هاشم لە شاری سەڵماس دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
ناوبراو بەبێ مۆڵەتی دەزگای قه‌زایی و لەلایەن هێزی ستادی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکراوه.
یەکێک لە خزمانی خەلیل که نه‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێ گوتی، تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناروونە و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم هیچ زانیارییه‌کیان بڵاونه‌کردۆته‌وه.
شایانه باسه خەلیل بە منداڵی باوکی لەدەستداوە و بۆکاروکاسبی و دابینکردنی بژێوی بنەماڵەکەی ڕووی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و شاری سلێمانی کردوه وەک کرێکار کاری کردوه و ماوه‌یه‌ک له‌وپێش بۆ شاری سه‌ڵماس گه‌ڕابۆوه و که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی وەزارەتی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌رکرا.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئامانج وه‌یسی به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدام، پاش ١٠ ساڵ زیندان به‌بێ مه‌ره‌خه‌سی قه‌راره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووباره دادگایی بكرێته‌وه. ناوبراو له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا له شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌یی ئامۆزایه‌كی خۆی ده‌كوژێ و تا ئێستا چاوه‌ڕوانی لێخۆشبوونی مامێتی به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕه‌زایه‌تی نه‌داوه و ده‌ڵێ ده‌بێ بكوژرێته‌وه