كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیارنامه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران كه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كومیته‌ی سێهه‌می ئه‌م ڕێكخراوه به ده‌نگی زۆرینه ته‌ئیدكرابوو، په‌سند كرا.
له‌م بڕیارنامه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران كه ڕه‌شنووسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كاناداوه ئاماده‌كرابوو، به ٨٥ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣٥ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٣ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سند كرا.
هه‌روه‌ها ٢٩ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانیان له ده‌نگی كومیته‌ی سێهه‌م و هه‌روه‌ها به‌رگرییان له مافی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێعدام، به‌تایبه‌ت مێرمنداڵان كه هێشتا ته‌مه‌نیان له خوارووی‌١٨ ساڵه، ئیچعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك، ده‌سبه‌سه‌ركران و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێشێلكردنی مافی ژنان و منداڵان، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكیی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران زیاتر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نیگه‌ران كرد.
له‌لایه‌كی دیكه ڕاگه‌یه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگه‌یاند”كه په‌سندكرانی بڕیارنامه‌یه‌ك دژی ئێران ته‌نیا مه‌به‌ستی سیاسی له پشت و هیچی دیكه نییه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی وه‌پاڵ ئێرانیان داوه هیچی نه‌سه‌لمێندراون.”
ئه‌م بڕیارنامه‌یه كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، ئازار‌و ئه‌شكنجه‌ی به‌ندكراوان، به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، هه‌ڵاواردنی ژنان و هه‌روه‌ها به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان تاوانبار ده‌كا.
هه‌روه‌ها له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریدا ئازادانه‌تر و له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازادی سیاسی‌دا به‌ڕێوه بچێ و نه‌یارانی ڕێژیمیش به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٨٨ ده‌سبه‌سه‌ركراون ئازاد بكرێن و هه‌موو مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگه‌یاند، ئه‌م بڕیارنامه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نییو و ته‌نیا ئارمانجێكی سیاسیی له پشته.