كرێكارانی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان زیاتر ٢٠ ڕۆژه له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته خێوه‌تیان هه‌ڵداوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی شاری مه‌هاباد زیاتر له ٢٠ ڕۆژه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته له سه‌رمای سیفر ده‌ره‌جه‌دا خێوه‌تیان هه‌ڵداوه.
ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندوه تا داواكارییه‌كانمان نه‌یه‌ته‌دی له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رده‌وام ده‌بین و خیوهتهكانمان چۆڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له مووچه‌كانمان وه‌ن عه‌له‌لحیساب پێدراوه و ئه‌وی دیكه‌شی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر جارێ به پاساوێك دهیانناردینهوه ماڵێ به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان تا هه‌ق و حقووقی خۆكان وه‌رنه‌گرین ئه‌م شوێنه به‌جێ ناهێڵن و له‌به‌ر سه‌رمای توند و سه‌خت به شێوه‌ی شیفتی ده‌مێنینه‌وه.
به‌پێی ئیدیعا كرێكاره‌كان، جگه له كرێكارانی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، كرێكارانی دامداری و سه‌نعه‌تی مه‌هابادیش به‌شداریی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییان كردوه و ده‌ڵێن به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی كاربه‌ده‌ستان، گیروگرفته‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراون. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه به‌كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه‌سێك له پارێزگایه‌كی دیكه‌وه هاتووه ئاگای له گیروگرفتی من نییه.