تۆم دۆزییه‌وه ئه‌ی دڵدار له‌نیو زه‌رده‌خه‌نه‌ی ته‌واوی ئه‌و رۆژانه‌ی دادێ
چونکه به‌ر له‌وه‌ی تۆ بێیه نێو ژیانم
ئازیزم، گه‌لێک ژیابووی له‌نێو خۆزگه
و خه‌ونه‌کانم.
دواتر باران دایکرد
له‌سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی هه‌ڵماوی،
ناوی تۆم تۆمارکرد.
بۆیه،
شه‌وی ساماڵی پڕ ئه‌ستێره، ژووره‌که‌مانی داگرت
منیش هه‌روا ده‌سته‌کانی تۆم راگرت.
ئیتر ژیان بۆ هه‌میشه بووه خاوه‌نی باوه‌ڕ و ئاسمان
قژهکانیشت چه‌شنی شه‌و، ره‌شی قه‌تران
لهدهمیشتدا به‌هارێکی کامڵ وه‌ک
هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ جێیگرت.
هه‌موو شتێ له‌و جیهانه ده‌یتوانی بوونی بێ دڵداره‌که‌م!
کاتێ زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ من بێ
له که‌مترین ساتێ له‌گه‌ڵ تۆدا
ده‌توانێ ژیانی منیش ته‌واو کامڵ بێ.
ئازیزه‌که‌م تۆ به خۆبه‌خشینت ئاشنابووی
به ته‌واوی خۆت به‌خشی و
له پشکی خۆت بێپه‌روا بووی
ئه‌گه‌ر خۆبهخشینیشت ته‌واو بوو،
ته‌نیا به دڵڕفێنییه‌وه مابووی.
رۆژێک چاومان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێته‌وه
ئه‌و کاته خاوه‌نییه‌تی گشت شه‌و و
گۆرانییه‌کان بۆ ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه
حه‌زم ده‌کرد، به‌ده‌نگی به‌رز بانگت بکه‌م:
خۆشه‌ویستم!
به هه‌موو هێزمه‌وه.
ئه‌وه‌نده به‌رز بیڵێمه‌وه
که هیچ خه‌ونێک، خه‌ونووچکه نه‌یباته‌وه
هیچ هیوایه‌ک، مه‌رگ ئاوڕی لێنه‌داته‌وه
به‌ڵێ، خۆشه‌ویستم، به‌ر له‌وه‌ی شاد بم
به‌دیدارت
من چاوه‌ڕوانی تۆ بووم، هه‌میشه چاوه‌ڕوانت
کاتێک یه‌که‌مجار ههڤدوومان بینی،
له‌بیرته؟
ده‌سته‌کانت به‌وپه‌ڕی نیانی بۆ من رادا
وه‌ک ئه‌وه‌ی منت ساڵانێک ناسیبێ،
تۆ بووی گۆمانت لادا
منت ده‌ناسی، چونکه به‌رله‌وه‌ی بێیه نێو ژیانم
ساڵانێک ژیابووی له‌نێو خه‌ونه‌کانم،
له‌خه‌یاڵدا
ئازیزه‌که‌م، من شتێک زۆر زیاتر له ئه‌وین
ده‌ینداری تۆم
من گۆرانی، هیوا و ئه‌سرین قه‌رزداری تۆم
گه‌ره‌کم بوو ناوت بێنم و هاوار بکه‌م، ئه‌ی خۆشه‌ویست!
به‌هه‌موو هێزمه‌وه
وه‌ستاکارانی سه‌ر داربهندهکانیش بیبیسنهوه
تا دۆستایه‌تی خۆر بکه‌ن
خهڵووزوانانی گه‌می، ئه‌وانیش پێی بزانن
گشت گوڵه‌باخه‌کان پشوویان نوێ بکه‌نه‌وه
به‌هار بیبیسێ و خێراتر وهڕێکهوێ
مناڵان گوێیان لێبێ و له تاریکی نه‌ترسێن
و قامیشه‌کان بۆ رۆخه‌کان بیڵێنهوهو
سێگۆشهکانیش به‌گوێی په‌رژینی باخی داده‌نه‌وه…
ئه‌وه‌نده به‌هێز هاواربکه‌ن
که‌هیچ خه‌ونێک، خهونووچکهن هیباتهوهو
هیچ ئاواتێک مه‌رگ نه‌یقۆزێته‌وه
زه‌مان گوێی لێبێ و ده‌ست له یه‌خه‌ی تۆ بکاته‌وه،
خۆشه‌ویستم،
…. له‌نێو خۆشه‌ویستیماندا چڵه‌دارێک
پاسارییه‌ک و
ئامێرێکی فیسارمۆنی ره‌نگده‌داته‌وه.
رۆژباش دراوسێیه‌کان
سه‌یری هۆوه‌ی بکه‌ن، ئه‌وه‌تا…
خۆشه‌ویسته‌که‌م له‌و گۆشه‌یه
سه‌یرکه‌ن وه‌ک به‌هار به‌ڕێوه‌یه
سه‌یرکه‌ن ئه‌و گه‌نجه جوامێرانه
که به‌شه‌نه چاویان له ئێمه‌یه
کیژۆڵه‌کان، ئه‌وانیش له پشت سه‌ریانن
ده‌سکه‌نه‌ی گزینگی خۆریان پیشه‌یه
ببینن، چۆن گشتیان ده‌ڕواننه ئێمه‌و
چاوبڕکێیان هه‌گبه‌یه.
رۆژباش
رۆژباش هه‌ر هه‌موو خوشک و برایانی
لێره‌و له‌وێ
وه‌رن دڵداره‌که‌م به ئێوه بناسێنم
پێم بڵێن، جوانه یان نا؟
ئا خوشک و برایان!
ئه‌وم وه‌ک ژیان و گۆرانی خۆشده‌وێ.
له‌وه‌ش تێپه‌ڕی
رۆژباش ئاسمان، رۆژباش خۆر، رۆژباش به‌هار،
وه‌رن دڵداره‌که‌م به ئێوه بناسێنم
رۆژباش به‌خته‌وه‌ری.
تاسۆس لیڤادیتیس
و: عه‌لی فه‌تحی
لە ژماره ٦٩٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه