بە بونەی ٢٦ سەرماوەرز، روژی پێشمەرگە و ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٧ دیسامبری ٢٠١٦ی زایینی لە شاری کۆڵن،ی ئاڵمان لە لایەن هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان ڕیورەسمێک پێکهات.
سەرەتای ڕیورەسمەکە بە سرودی ئەی ڕەقیب و یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان بە زمانی کوردی و ئاڵمانی خوێندرایەوە. لەو پەیامە هاوبەشەدا کە لە لایەن کاک سەرحەد غەفوریەوە پیشکەش کرا ، باس لە گرینگی بوونی ئاڵا وەک هێمای نەتەوەیی و هاوکات باس لە ئاڵای کوردستان کرابوو و هاتبوو: ئالای کوردستان، ئالای تایبەتی هیچ حیزب یان لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەو ئاڵایە هی هەموو خەڵکی کوردستانەوە بە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانییەوە، سیمبولی کوردستانە، کە لە ٧١ سال لەمەوبەر بە دەستی ڕۆلە دلسۆز و بەشەرەفەکانی گەلەکمان بە فەرمانی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی موحەممەد لە شاری مەهاباد ( ڕۆژهەڵاتی کوردستان ) بە ڕەسمی هەڵکراو و ئێستا هەمان ئاڵا لە باشووری کوردستان شەکاویە و، بە دەستی ڕۆڵە پێشمەرگەکانی کوردستان دەپاریزدەرێ.
دواتر پەیامی هاڤکاری بە زمانی ئاڵمانی لە لایان تریفە حەسەنپوورەوە خوێندرایەوە.
پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر ئەو ڕیورەسمە بە پێشکەش کردنی سرود و گۆرانی شۆڕشگێڕانە وهەڵپەرکێ کوتایی پێهات.
پێویستە بە ئاماژیەیە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئالمان وەک ئەندامی چالاکی هاڤکاری لە ڕیزی ڕێکخەرانی ئەو ڕێورەسمە بوو.