ڕۆژی شەممە ١٧ی دیسامبری ٢٠١٦، له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری زوریخ له وڵاتی سویس به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاڵای كوردستان و پشتگیری لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان، خۆپیشاندانێكی پڕ شكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه چه‌ندین حیزب و لایه‌نی كوردستانی و یه‌ك له‌وان حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی خاوەنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و ئاڵای پڕشكۆی كوردستان پێكهێنه‌ری بوون، سه‌دان كه‌س له كوردستانیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدار بوون و به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌یان ئاڵای كوردستان گۆڕه‌پانه‌كه‌یان ڕازاندبۆوە؛ چه‌ندین په‌یام، هۆنراوه و دروشم بۆ پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له لایەن به‌شدارانه‌وه پێشكه‌ش كرا. له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له وڵاتی سویس “دوكتۆر فه‌وزی قه‌دیر” و چه‌ندین حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی سیاسی تێییدا به‌شدار بوون، په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان و پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له لایەن زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویسی حدك پێشكەش به به‌شداران كرا.
ئەو خۆپیشاندانە بە سه‌ردانی دروشم و گوتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە پاش چەندین کاتژمێر کۆتایی پێهات.