سەر لە بەیانی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٩/٩/٩٥ شاندێکی ناوەندی ٣ بە سەرپەرستی لوقمان موئمێنی بەرپرسی ناوەندو هاوڕێیەتی ئەحمەد قازی و عوسمان شێخانی ئەندامانی ناوەندو بەشێک لە کادرکانی ناوەندی٣ سەردانی ناوچەی بەرانەتی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کردو لەلایەن شاندی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرپرسی ناوچە هێرش مەلاجەوەر و ئەندامانی کارگێری ناوچە پێشوازیان لێکرا .
لەم چاوپێکەوتن و دانیشتنەدا شاندی خانەخوێ وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان خۆشحالی خۆیان بۆ ئەو دیدار و چاو٣پێکەوتنە دەربڕی و هیوایان خواست کە لە داهاتووشدا لە نێوان هەردوولایەندا ئەو سەردان و دیدارانە بەردەوام بن.
لەو دیدارەدا لە سەر بارودۆخی ئێستاکەی ناوچەکەو، وەزعیەتی کورد بەگشتی و زەروورەتی نزیک بوونەوە و هاوکاریی زیاتر ل ەنێوان لایەنە کوردییەکان بە گشتی باسیان لێکراو ئالوگۆری بیروڕا لە نێوان هەردوو لایەن لە سەر ئەم باسانە کرا.
ئەو دیدارە پاش نزیک بە کاتژمێرێک باس وگفتگۆ لە نێوان هەردوو لایەندا کۆتایی پێهات.