قادر مەعرووفی خەڵکی ئاوایی مڕانەی مەنگۆڕایەتی ناوچەی مەهاباد باوکی شەهیدێکی حیزب، بە ناوی مستەفا مەعرووفی لە تەمەنی ٨٠ساڵەییدا کۆچیدوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات چەند رۆژ لەمەوپێش قادر مەعرووفی دۆست و لایەنگری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە
ماڵاوایی لە ژیان دەکا.
ناوبراو لە سەردەمی شۆرشی ٤٦ و٤٧ یاریدەدەر و پاڵپشتی ئەو شۆرشە دەبێ و هەرئەوەش کاریگەریی دادەنێ لەسەر بنەماڵەکەی و کورەکەش پەیوەست بە حیزبی دێموکرات دەبێ و، لەو ڕیگایەش گیانی بەخت دەکا.
هەروەها لەساڵی ٥٦ی هەتاوی بە هۆی ئەوەی کە کورەکەی پێشمەرگە دەبێ لە لایەن بەکرێگیراوانی رێژیمەوە خانووکەی دەسووتێندرێ و زوریش ئازار دەچێژێ.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب، وێڕای پێسکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، خۆی بە هاوخەوم و شەریک خەمیان دەزانێ