بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلات، شەوی ٢٩ی سەرماوەز، دایە مەنیج کەریمی، دایکی هاوڕێ مستەفا محەممەدی پێشمەرگەی دێرینی حیزب، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە مەنیج کەریمی نموونەی ژنێکی ئازارچێشتوو، کە لە چەندین لاوە کۆست و خەساری لێکەوت و هەر بەو ئازارونەوە سەری نایەوە.
ناوبرا ئەرکی بنەماڵەیەکی لەسەر شان دەبێ کە هەر لە رێژیمی پاشایەتییەوە تووشی دەیان نەهامەتی و چەرمەسەری دەبن.
باوکی دایە مەنیچ بە دەستی رێژیمی پاشایەتی شەهید دەبێ و کچەکەشی لە شەڕی ناو شاری مەهاباد بە هۆی پریشکەی قومپارە گیانی لە دەستدەدا.
دایە مەنیج دایکی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دڵێکی پڕاوپڕ لە حەسرەت، شەوی ٢٩ی سەرماوەز ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە شاری مەهاباد ئەسپەردەی خاک کرا.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب، وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی ئەو ئازیزە، بەتایبەتی هاورێ مستەفا محەممەدی
خۆی بە هاوخەم و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.