سەربازێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین له یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، لەکاتی ڕزگار کردنی سەگێکدا، دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی لەدەست دەدا.
بهپێی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، سەربازێکی کوردبه ناوی سەید محەممەد باختەر” خەڵکی گوندی هانە شێخانی مەریوان لە شاری عەجب شێری پارێزگای تەورێز بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە دەورووبەری پایەگا بە سەختی بریندار دەبێ.
ئەو سەربازە کوردە لە کاتی ڕزگا کردنی سەگێکدا کە بە تێڵدڕووەکانی دەوروبەری پایەگاکەوە بووە، دەبێتە ئامانجی یەکێک لە مینە چێنراوەکانی دەورووبەری ئەو پایگایە و لەو ڕووداوەدا لاقێکی لەدەست دەدا.
ئێستا ئەو سەربازە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێزە خهوێندراوه.
پیشتریش کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان، لە کاتی گواستنەوەی خاکی پایگایەکی کۆن بۆ مەزرا و مووچەکەی خۆی، بە سەختی بریندار بوو.
شایانی باسه ساڵانە دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی دیکەی بەجێماوی ناو کۆنە پایەگاکان لە ئێران و ناوچە کوردنشینەکانەکان دەبنە قوربانیی مین.
بڵاو کردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە تەقینەوەی مین و کەرەستە جەنگییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ئێران بە گشتی و له ڕۆژههڵاتی کوردستانی بە تایبەتی لە کاتێکدایە کە، لە دانیشتنی ٢٨ـەمین کۆبوونەوەی شورای مافی مرۆڤ لە شاری ژنێڤ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیاری هەڵگرتنەوەی ئوسوولیی مین لەلایەن وڵاتی بۆسنی و هێرزێگۆینی قبوول کردووە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی نزیک بە دوو ساڵ بهسەر قبووڵکردنی ئەو پێشنیارەدا، تا ئێستا هیچ چەشنە باشتربوونێک لە بارودۆخی ناوچە مینڕێژکراوەکان لە کوردستان نهبینراوه.