له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٣٠٠ هه‌زار كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد بێكار و ته‌نانه‌ت بیمه‌شیان نییه.
كۆڵبه‌ره‌كان زیاتر له بنه‌ماڵه پڕحه‌شیمه‌ته و بێ زه‌وی و زاره‌كان پێك هاتوون كه بۆ بژێویی ژیانیان ڕوویان له سنووره‌كان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، لەماوه‌ی ٢٠ ساڵ له‌وه‌پێشەوە پیشەی كۆڵبه‌ری له ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت له كوردستان دروست بوو و ورده ورده په‌ره‌ی ستاندووە، به شێوه‌یه‌ك كه له هێندێك له ناوچه‌كان سه‌دی ٨٠ی ئابووریی بنه‌ماڵه‌كان پێك دێنێ. له ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێرانه‌وه كۆڵبه‌ری قه‌ده‌غه‌كرا تا ئه‌وه‌ی كه مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه قاچاغچیی كاڵا پێداگریی كرد و گوتی، كۆڵبه‌ری له قاچاخچییه‌كان جیا بكرێنه‌وه و كۆڵبه‌ری له سنووره‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه.
حوسێن ئه‌حمه‌دی‌نیاز وێڕای ئاماژه به قسه‌كانی جێگری سیاسی ــ ئه‌منیه‌تیی پارێزگای سنه كه ده‌ڵێ سنووره‌كان و كۆڵبه‌ری، سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆربه‌ی خه‌ڵكی پارێزگا سنوورییه‌كانه، گوتی، كۆڵبه‌ره‌كان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان له ناوچه سنوورییه‌كان ناچارن په‌نا بۆ ئه‌م كاره پڕمه‌ترسی و تاقه‌تپڕۆكێنه به‌رن.
ناوبراو ده‌ڵێ، كۆڵبه‌ری هیچ ستانداری كاری و سێنفیی پێوه دیار نییه و له‌لایه‌ن قانوونی كار پشتیوانیی لێناكرێ و كۆڵبه‌ری شوغڵ نییه و خه‌ڵكی هه‌ژاری سنووره‌كان به ناچاریی بۆ ده‌رهێنانی نانی ڕۆژانه‌یان په‌نایان بۆ ئه‌و كاره بردووه و له لایه‌كی دیكه‌ش كۆڵبه‌ران نیه‌تی به‌قاچاخ هێنانی كه‌ولوپه‌لیان نییه و هیچ كارێكی ناقانوونی ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی‌نیاز ده‌ڵێ، ئه‌م كارەی ئه‌و كۆڵه‌برانه به‌ناچاری ده‌یكه‌ن، ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت و هه‌ژاری و بێكاری پێیان ده‌كا و به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی 22ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی، حه‌یسییه‌ت، گیان، ماڵ، مافه‌كان، شوێنی نیشته‌جێبوون و شوغڵیان ناپارێزرێ و له هه‌ندێك شوێن ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ته‌قه له كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كرێ و ئەوەش زۆربەی کات کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.