یه‌كیه‌تیی ئورووپا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ڕووسیه‌ی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگی دیكه درێژكرده‌وه.
به دوای بڕیاری سه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له حه‌وتووی ڕابردوو سه‌باره‌ت به گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ڕووسیه، پارلمانی ئورووپا بۆ ته‌كمیلكردنی ڕه‌وتی قانوونه‌كانی پارلمان، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆكانی دژی ڕووسیه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ درێژكرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، شوورای ئورووپایی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگریی كرده‌وه كه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ڕووسیه كه له ساڵی ٢٠١٤ و له كاردانه‌وه‌ی به كرهوهكانی ڕووسیه له ئۆكراین ده‌ستی پێكرد، هه‌ر ئێستا تا كۆتایی مانگی ژوئیه‌ی ساڵی ٢٠١٦ درێژ ده‌كرێته‌وه.
گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ڕووسیه قه‌راره له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ كۆتایی پێ بێ، به‌ڵام به قسه‌ی ڕێبه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دانیشتنه‌كانی “مینسك” بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی ئوكراینی ڕۆژهه‌ڵات به ئاكام نه‌گه‌یشتووه، گه‌مارۆكان بۆ ماوه‌ی ٦ مانگی دیكه درێژ ده‌كرێنه‌وه.