ڕێكخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور له بیلانی ساڵانەی خۆی له‌باره‌ی مردنی هه‌واڵنێران ڕایگه‌یاند كه، ٧٤ هه‌واڵنێر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا كوژراون كه ٥٣ كه‌سیان ڕاسته‌وخۆ كوژراون و ٢١ كه‌سی دیكه‌شیان له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی خۆیاندا كوژراون. ٢ له 3ی هه‌واڵنێره كوژراوه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ له ناوچه‌كانی شه‌ڕ كوژراون.
هەواڵنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٨٠ هه‌واڵنێری پیشه‌كار كوژراون.
ئه‌م بیلانه له ڕۆژی ١١ به‌فرانباری ساڵی ٩٤ تا ١١
هەواڵنێرانی بێ‌سنوور هۆكاری دابه‌زینی سه‌دی ٢٧ی كوژرانی هه‌واڵنێران بۆ باشبوونی بارودۆخی وڵاتان ناگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ، هه‌واڵنێره‌كان زیاتر ئاگایان له خۆیان و ته‌نانه‌ت له چوون بۆ هێندێك شوێنی مه‌ترسیدار خۆیان بواردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سووریه به ١٩ قوربانی له ئاستی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌م دایه و پاشان ئه‌فغانستان به ١٠ و مێكزیك به ٩ و عێراق به ٧ و یه‌مه‌ن به ٥ له پله‌كانی دواتری كوژرانی هه‌واڵنێران دان.
هه‌روه‌ها ٤ هه‌واڵنێر له شوێنی مه‌ئموورییه‌تی خۆیان له وڵاتێكی دیكه گیانیان لێ ستێندراوه و ئه‌وانی دیكه له وڵاتانی خۆیان بوون.
له ساڵی ٢٠١٦ ناوی ٥ هه‌واڵنێری ژن له نێو كوژراوه‌كان دایه. مریه‌م ئیبراهیمی، مێهری عه‌زیزی و زێنه‌ب میرزایی هه‌واڵنێره ئه‌فغانییه‌كان و ئهنابڵ فلۆرس سالازار، هه‌واڵنێری مێكزیكی و سه‌لاد عوسمان ساگاد، هه‌واڵنێری سومالی له‌و ههواڵنێرانهن كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان كوژراون.