رۆژی ٢٧ی سەرماوەز بەشێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان نیشتەجێ لە وڵاتی هولەند – شاری “دێنهاخ” ، بە مەبەست یادکردنەوە و رێز گرتن لە رۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە رێورەسمێکدا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە وڵاتی هولەند سەرەڕای رێزگرتن لە هێما نەتەوەییەکان و، رێزگرتن لە گیانبازی پێشمەرگە، هاودەنگ و هاوهەڵویست، لە مافی سەربەخۆیی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیانیان دەربڕی.
شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر بە کۆمیتەکانی وڵاتی هولەند وبێلژیک لەو رێورەسمەدا، بەشدارییان کرد و، پەیامی حیزبیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.