رۆژی ۱۷ دێسامبری ۲۰۱٦، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی نۆرێنبێرگی ئاڵمان، بۆ بەرز ڕاگرتن و رێز و حوڕمەتدانان و بۆ ئەمەگناسی لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و رۆژی ئاڵای کوردستان، ئاکسیۆنێکیان بە هاوبەشی لەتەک “ئەنجوومەنی دێموکراتیک و پاڕتی سوسیالیستی رۆژئاوای کوردستان و پاڕتی دێموکراتی باکووری کوردستان و کۆمکاری کورد”،بەرێوە برد. کوردانی نیشتمانپەروەر لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئەو شارە کۆبوونەوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕێزیان لە ئاڵا و گیانبازی پێشمەرگە گرت.
لە دەسپێکی ئەو ئاکسیۆنەدا، هاورێ ئاسۆ کرماشانی پەیامی کۆمیته ناوچەی نۆرێنبێرگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی خوێندەوە و پاشان پەیامی ئەنجومەنی دێموکراتیک و پاڕتی سوسیالیستی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد. ئەم ئاکسیۆنە لە کاتژمێر ۱۲ی نیوەرۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر ۳ ی دوای نیوەرۆ کۆتایی پێهات.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب زۆر چالاکانە بەشداریان لەو رێوڕەسمەدا کرد.
..